ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆی بنەڕەتی بڵاوکرایەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لینکی وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی نۆی بنەڕەتی بڵاوکردەوە بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024.

وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان بەشێوەی دیجیتاڵییە و لە رێگەی ماڵپەڕی ئەزموونەکانەوە دەبێت.

لە ماڵپەڕی تایبەتی وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان ئاماژە بەوەکراوە، قوتابیان و خوێندکاران لەکاتی هەبوونی ناڕەزایی لە دەرەنجامی نمرەکانیان، دەتوانن لە رێگەی قوتابخانەکان فۆرمی پەڵپ (اعتراض) پڕبکەنەوە.

وەزارەتی پەروەردە دڵنیایی بە خوێندکاران دەدات لەوەی بە وردی لە پەڵپەکان دەکۆڵێتەوە و دەشڵێت، “پەڵپ (اعتراض) لە 2024/5/18 تا 2024/5/21 دەبێت تاکو تەواوبوونی کاتی دەوامی فەرمی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەلایەن ژنانی تەكنیككارەوە ئەمساڵ دەیان مەحاویلەی كارەبای سلێمانی چاككراونەتەوە

كارەبای سلێمانی ئاشكرایكردووە، لەم ساڵدا 165 محاویلەی كارەبا لەلایەن وەرشەی چاككردنەوەی كارەبای سلێمانییەوە چاككراونەتەوە، كە زۆرینەی فەرمانبەرانی ئەو…
Total
0
Share