كۆبوونەوەكە دەستیپێكرد.. گۆڕانیش بایكۆتی کۆبوونەوەکەی سەرۆكایەتی و فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كرد

كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان دەستیپێكرد و فراكسیۆنی گۆڕانیش بایكۆتی كۆبوونەوەكەی كرد.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، لە كۆبوونەوەكەدا فراکسیۆنەکانی (پارتی و یەکێتی و پێکهاتەکان) تیایدا بەشدارن.

وتیشی، فراکسیۆنەکانی ( کۆمەڵ، یەکگرتوو، گۆڕان و سەربەخۆکان) بایکۆتیاکردووە.

هەرچەندە پێشر فراكسیۆنی نەوەی نوێ بڕیاریدابوو بەشداریی كۆبوونەوەكە نەكات، بەڵام پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنەكە بەشداریی كۆبوونەوەكەی كرد.

پێشتریش گۆڵستان سه‌عید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاندبوو، “تا ئه‌وكاته‌ی جه‌لال په‌رێشان، په‌رله‌مانتاری پارتی داوای لێبورن له‌ په‌رله‌مانتاران و خه‌ڵكی كوردستان نه‌كات، فراكسیۆنی گۆڕان و ژماره‌یه‌ك فراكسیۆنی دیكه‌ به‌شداریی كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لەگه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان ناكه‌ن و دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانیش بایكۆت ده‌كه‌ن”.

کۆبونەوەكەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی دەستووری هەرێمی كوردستان و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستانە.

هەروەها بڕیارە لە کۆبونەوەکەدا باس لە گرژییەکانی ناو دانیشتنەکانی پەرلەمان و قسەکانی جەلال پەرێشان بکرێت.

بابەتی پێشتر

چین داوا لە هاوڵاتییانی دەكات پێدوایستییە خۆراكییەكان لە ماڵەوە ئەمباربكەن

بابەتی دواتر

ژنێك دەستگیركرا ویستوویەتی گورچیلەی كچەكەی بفرۆشێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاداشتی كارمەندانی كۆمسیۆن خەرجدەكرێت

ئۆفیسی هەڵبژاردنەكانی سلێمانی كۆمسیۆن بڵاویكردووەتەوە، ڕۆژی یەكشەممە پاداشتی كارمەندانی كۆمسیۆن لەناو شار خەرجدەكرێت. بەپێی ئاگادارییەكی ئۆفیسی هەڵبژاردنەكانی سلێمانی…
Total
0
Share