هەواڵی مردنی شوکر خەیات دوورە لە راستییەوە

ئەمڕۆ دەنگۆی کۆچی دوایی هونەرمەند شوکر خەیات بڵاوکرایەوە، بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە و ناوبراو لە ژیاندا ماوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “ئەمڕۆ دەنگۆی کۆچی دوایی هونەرمەند شوکر خەیات بڵاوکرایەوە، هەواڵەکە دوورە لە راستییەوە، ئەو لە ژیاندا ماوە بەڵام دۆخی تەندروستیی باش نییە و لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە”.

شوکر خەیات، ناوی تەواوی شوكر محەممەد قادرە،  بەهۆی پیشەکەیەوە بە شوكر خەیات ناسراوە، لە 1940 لە گوندی قەڵخانلوی ناوچەی داوێ لە گەرمیان لە دایکبووە.

لەساڵی 1955 ەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە و خاوەنی چەندین گۆرانی و مەقامە.

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەبارەی دۆزینەوەی تەرمی مێردمنداڵێک لە ئەشکەوتێکدا

بابەتی دواتر

وەزارەتی کارەبا: خواست لەسەر کارەبا بەرزە و بەرهەمهێنان کەمە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share