ئەمشەو لە خولی فەرەنسا كاتژمێر 11 یانەی پاریس سانجێرمان لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی بۆردۆ دەبێتەوە.
لیۆنێل مێسی و پاریدێس بەهۆی پێكانەوە لەو یارییە دوورخرانەوە.
بەشێك لە قسەكانی پۆچتینۆ:
// هێشتا بڕیارم نەداوە ناڤاس و دۆناڕۆما کامیان سەرەکی بن
// دۆناڕۆما و ناڤاس لەبەرزترین ئاستی خۆیانن
// ئەمشەو مێسی یاری ناکات
// ئێمە بەرامبەر لایپزیگ یارییەکەمان بە باشی دەستپێنەکرد، بەرگریمان ناجێگیربوو دواتر دوای خولەکی 20 چووینەوە کەش و هەوای یارییەکە، کۆتاییەکەیشمان زۆر خراپ بوو.
// بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پێکانە یەک لەدوای یەکەکان، ئەستەم بووە یاریزانەکانمان دوو یاری لەدوای یەک سەرەكی بن.
// دەمانەوێت سەرجەم یارییەکان براوە بین.