لاپۆرتا دەستی بە جێبەجێكردنی داواكارییەكانی چاڤی كردووە

خوان لاپۆرتا، سەرۆكی بەرشلۆنە، پلانەكانی بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانی چاڤی-ی ‏ڕاهێنەر دەستپێكردووە و چاویشی بە بەڕێوەبەری كاری چەند یاریزانێك كەوتووە.‏

چاڤی داوای لە لاپۆرتا كردووە، دوو هێرشبەر و دوو یاریزانی باڵ بۆ یانەكە بكڕێت و ‏سەرۆكی بەرشلۆنەش لە ئێستاوە پلانەكانی دەستپێكردووە.‏

فابریزۆ ڕۆمانۆ، شارەزا لە گواستنەوەی یاریزانان دەڵێت، لاپۆرتا چاوی بە مینۆ ڕایۆلا ‏كەوتووە، كە بەڕێوەبەری كارەكانی هەردوو یاریزان هالاند و پۆگبا-یە.‏

جگە لەوەش گفتوگۆكانی لەگەڵ ئیدارەی مانچستەر سیتی دەستپێكردووە بۆ ئەوەی ‏دەستبەرداری فیران تۆرێس ببن.‏

هەروەها ئامادەكارییەكانیشی بۆ نوێكردنەوەی بۆندی عوسمان دێمبیلی دەستپێكردووە، ‏سەرەڕای قورسیی دۆخەكە و سووربوونی یاریزانە فەرەنسییەكە بۆ جێهێشتنی بەرشلۆنە.‏

بەرشلۆنە لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كرایە دەرەوە و لە پاشكۆی پاڵاوتنەكانی ‏یورۆپا لیگیش ڕووبەڕووی ناپۆلی-ی ئیتاڵی دەبێتەوە، كە ڕكابەرێكی سەرسەختە، لە ‏خولی ئیسپانیش لە دۆخێكی خراپدایە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زەمینلەرزەى وەرزشی.. ئیدارەى یۆڤانتۆس دەستیلەکارکێشایەوە

ستافی کارگێڕیی یوڤانتۆس دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد یانه‌ی یۆڤانتۆس لە ڕاگه‌یاندراوێکی فه‌رمیدا پشتڕاستیکردەوە، کە دەستەی بەڕێوەبەری یانەکە دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش…
Total
0
Share