کۆنگرێس پلانە یەک تریلیۆن دۆلارییەکەی بایدنی بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ئابوری پەسەندکرد

زۆرینەی ئەندامانی کۆنگرێس دەنگیان لە بەرژەوەندیی پڕۆژەیاسای پەرەپێدانی ژێرخانی ئابوریی ئەمریکا دا کە بڕەکەی لە یەک تریلیۆن دۆلار زیاترە.

ئەمڕۆ شەممە 228 ئەندامی کۆنگرێس دەنگیان بە پەسەندکردنی پڕۆژەیاساکە دا، لەبەرامبەردا 206 ئەندام پڕۆژەیاساکەیان ڕەتکردەوە و بڕیارە ڕەوانەی لای جۆ بایدن بکرێت بەمەبەستی واژووکردنی و بوونی بە یاسا.

پلانی وەبەرهێنانەکە کە بەبڕی 1.2 تریلیۆن دۆلار پاڵپشتیی ژێرخانی ئابوریی ئەمریکا دەکات لەلایەن جۆ بایدنەوە پێشنیازکراوە، پەسەندکردنی ئەو پلانە بە سەرکەوتنێک بۆ بایدن لەماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا دادەنرێت.

پڕۆژەیاساکە ڕەزامەندیی زۆرینەی کۆنگرێسی بەدەستهێنا دوای ئەوەی ئەندامانی دیموکراتەکان و 10 کۆنگرێسمانی کۆمارییەکان دەنگیان بە بەڵێ لەسەر دا، پێشتریش لە مانگی ئابدا ئەنجومەنی پیران پلانەکەی پەسەندکرد.

ئەوەی ئێستا پڕۆژەیاساکە پێویستیەتی بۆئەوەی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە واژووکردنیەتی لەلایەن جۆ بایدنی سەرۆکی وڵاتەکەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا پەسەندکردنی ئەو پلانە بە نیوە سەرکەوتن بۆ بایدن دادەنرێت، چونکە تائێستا کۆنگرێس بڕیاری نەداوە لەسەر پەسەندکردنی پلانەکانی دیکەی بایدن بۆ وەبەرهێنان لەبوارەکانی کۆمەڵایەتی و ئاووهەوادا.

دوێنێ هەینی جۆ بایدن سەبارەت بەو دوو پلانە وتی، “داوا لە سەرجەم ئەندامانی کۆنگرێس دەکەم بە بەڵێ دەنگ لەسەر ئەو دوو پلانەی دیکەش بدەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر دەدات
ئامادەكردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2023 تەواوكرا

وەزیری دارایی عێراق تەواوكردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2023 رادەگەیەنێت و راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانیش دەڵێت، سبەی دانیشتنێكی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیرانی…
زیاتر ببینە

سوپای ئەمریکا: لە 24 کاتژمێری ڕابردوو ڕێگەمان بە تێپەڕینی هیچ کەشتییەک نەداوە بە گەرووی هورمزدا

سوپای ئەمریکا بڵاویکردەوە، ڕێگەمان بە تێپەرینی هیچ کەشتییەک نەداوە. فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) بڵاویکردەوە، زیاتر لە 10…
Total
0
Share