جارێ نوێر بۆ ئەڵمانیا بانگ ناکرێت

ناگیلسمانی راهێنەری ئەڵمانیا ڕەتیکردەوە بۆ دوو یاریی داهاتوو نوێر بۆ ڕیزی هەڵبژاردەى ئەڵمانیا بانگهێشت بکاتەوە.

لە 18 و 21ی مانگی یانزەدا هەڵبژاردەى ئەڵمانیا دوو یاریی دۆستانە بەرامبەر تورکیا و نەمسا ئەنجام دەدات.

ناگیلسمانی ڕاهێنەری ئەڵمانیا بەنیاز نییە نوێر بۆ ئەو دوو یارییە بانگهێشت بکاتەوە.

ئەوەش دواى ئەوەى نوێر پاش هەشت مانگ بۆ یەکەم جار بەشداری یاریی یانەى بایرن میونشن بەرامبەر دارمشتادی کرد کە هەشت بە سفر بردیانەوە.

ناگیلسمان پێیوایە هێشتا شتیگن گۆڵچی یەکەمی هەڵبژاردەى ئەڵمانیایە و نوێر لەو ئاستەدا نییە کە ڕکابەری بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند و پاریس و به‌نفیکا بلیتی (16)یان بڕی و میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستیپێکرد، بوروسیا دۆرتمۆند هاوشانی مانچسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنی بۆ…
Total
0
Share