پلانی چییە؟ ڕیکێلمی ببێتە سەرۆکی ڕیاڵ، زێدان دووردەخاتەوە

ئینریکی ڕیکێلمی، گەورە بازرگانی مەدرید و ئیسپانیا خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی یانەی ڕیاڵ مەدرید کاندید دەکات و چەندین بەڵێن بە هاندەرانی یانەکە دەدات.

بزنسمانە لاوەکەی مەدرید لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لە بەرنامەی “ئیل پارتیدازۆ”ی تایبەت بە ئێزگەی کادینا کۆپێ، زانیاری لەبارەی پلان و ئامانجەکانی ئاشکرادەکات و دەڵێت، ” ئەگەر من بە سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید دیاریبکرێم، زێدان ناکەم بە ڕاهێنەری پێکهاتەی یانە، یۆرگن کلۆپم خۆشدەوێت و متمانەشم بە ڕائول هەیە کە کارەکان بەباشی بەڕێدەکات”.

لە درێژەی وەڵامەکانیدا ڕیکێلمی جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هەوڵدەدات کریستیانۆ بگەڕێنێتەوە، یاخود بەلایەنی کەمەوە پڕۆسەی گواستنەوەی یاریزانێکی هاوشێوەی کریستیانۆ دووبارە بکاتەوە.

لەم بارەیەوە دەڵێت، ” ڕەنگە بە خەون بە مباپێ بگەین، چونکە پێش هەموو شتێک دەبێت سەرنج لە دۆسیەی دارایی یانەکەمان بدەین، لەگەڵ ئەوەشدا خۆم و ئەو کەسایەتیەی بەنیازم وەک بەڕێوبەری جێبەجێکار دیاریبکەم لەگەڵ مینۆ ڕایۆلا لەبارەی ئێرلینگ هالاندەوە قسەمان کردووە، گرنگیمان بە گواستنەوەیداوە و بەڵینیشمان پێداوە بڕێکی گونجاوی پێشکەشبکەین، دەبێت ئەوەش بزانن کە ڕایۆلا داوای پارەی زیادەی لە ئێمە نەکردووە”.

ئینریکی ڕیکێلمی ساتی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ ئێزگەی کادینا کۆپێ

ڕیکێلمی ڕکابەری فلۆرنتینۆ پێرێز ئاماژە بە دۆسیەی نوێکردنەوەی بۆندی ڕامۆس دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر لە مانگی حوزەیران هەڵبژاردنەکان ئەنجامبدرێت خۆی کاندید دەکات و بۆندی بەرگریکارە مێژووییەکە نوێدەکاتەوە، لەبەرئەوەی ناوبراو هەموو بەها پیرۆزەکانی مەدریدێستای تێدایە.

کەسایەتیە لاوەکەی مەدرید کە زیاتر لە ماوەی 20 ساڵە ئەندامی یانەی شاهانەیە، هەموو مەرجەکانی کاندیدبوونی تێدایە و لەبارەی بوارە داراییەکانەوە ڕایدەگەیەنێت، کە لە سەدا سەد ئامادەیە و ئەو بڕە پارەیەشی ئامادەیە کە دەبێت وەک سەرۆکی یانە گرێنتی پۆستەکەی پێبکات.

بابەتی پێشتر

ئۆبامیانگ دەبێتە ئوزێلی نوێ !

بابەتی دواتر

وێنە.. لە دوو ڕوداوی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لە دەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share