تین هاگ یاریزانەكانی توشی شۆك كردووە

داواكارییەكانی تین هاگ لە یاریزانەكانی مانچستەر یونایتد زۆرە، لەگەڵ ئەوەشدا سەرجەمیان سەرسامن بەو شێوازە ڕاهێنانەی پێیان دەكرێت.

تین هاگ ڕاهێنەری نوێی مانچستەر یونایتد نزیكەی هەفتەیەكە سەرپەرشتی بەشێك لەو یاریزانانە دەكات كە پشووەكانیان تەواو بووە.

داواكارییەكانی تین هاگ لە كاتی ڕاهێنانەكاندا زۆر قورسە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یاریزانەكانی دڵخۆش كردووە و پێیانوایە شتی باش فێر بوون.

جگە لەوەی تین هاگ كۆمەڵێك یاسای بۆ یاریزانەكان داناوەو داوای لێكردون كە پابەند بن پێوەی چونكە ڕووبەڕووی سزا دەبنەوە.

داواكارییەكانی تین هاگ

– هیچ لێخۆشبونێك نییە بۆ ئەو یاریزانەی پاس دەدات بە دواوە لەگەڵ لایەكانی دواوە، دەستبەجێ یاریزانەكە دادەنیشێنرێت.

– پێویستە یاریزانەكان توانای جەستەییان بەرزبكەنەوە.

– بەهیچ شێوەیەك نهێنییەكانی ژووری خۆگۆڕین ئاشكراناكرێت، هەر یاریزانێك ئاشكرایبكات سزادەدرێت.

– موچە و نرخی یاریزان گرنگ نییە بۆ ئەوەی لە پێكهاتەی سەرەكیدا یاریی پێبكرێت.

– ئاستی یاریزان لە ڕاهێناندا مەرجی سەرەكییە بۆ یاریزانەكان تا پێكهاتەی سەرەكی بگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان به‌ ساسولۆی دۆڕاند و لوتکه‌ی بۆ میلان چۆڵکرد

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 26ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئینته‌ر میلان دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی به‌رامبه‌ر ساسولۆ تۆمارکرد.…
Total
0
Share