کریستیانۆ تاوەکو کەی بەردەوام دەبێت؟

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی، ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد، لە پلانیدایە تاوەکو هاوینی 2026 لەیاریکردن بەردەوامبێت.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، کریستیانۆ مکوڕە لەسەر هەڵوێستە کۆنەکانی و تاوەکو 2026 وازهێنان لەبواری تۆپی پێ ڕاناگەیەنێت، بەڵکو لەو ساڵەدا بەشداریی مۆندیال دەکات، کە بڕیارە لەلایەن وڵاتانی ئەمریکا، مەکسیک و کەنەداوە بە هاوبەشی سازبکرێت.

بەپێی سەرچاوەکە، لەپێشوودا “دۆنی پۆرتوگال باسی لەوەکردووە تاوەکو تەمەنی 40 ساڵی بەهەمان ئاستەوە یاریدەکات، بۆ ئەو مەبەستەش پزیشکی جەستەیی و خۆراکیی تایبەتی دابینکردووە، تاوەکو ساڵی 2026 تەمەنی دەبێتە 40 ساڵ و لەدوای ئەو وادەیەش وازهێنان ڕادەگەیەنێت.

کریستیانۆ گۆڵکاری مێژوویی ڕووبەڕووبوونەوە نێودەوڵەتییەکانە، 115 گۆڵی لە 182 یاری بەدرێسی پۆرتوگالەوە تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) چێڵسی لەلوتکەدا جێگیربوو و لیڤەرپوڵ و سیتی سەرکەوتوو نەبوون

بابەتی دواتر

با و باران 41 شۆرتی لە کارەبای نیشتمانیدا دروستکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیڤەرپوڵ دێربی بردەوە

لە هەفتەى نۆیەمی خولی ئینگلتەرا یانەى لیڤەرپوڵ لە ناو یاریگاى خۆی میوانداری یانەى ئیڤەرتۆنی کرد. تا پێش کارتە…
Total
0
Share