دیپاى داهاتووی خۆی یەکلایی کردەوە

دیپاى ئامادەیی خۆی پیشانداوە بۆ ئەوەى ڕیزەکانی یانەى بەرشلۆنە جێبهێڵێت و چاوەڕێ دەکات گرێبەستێکی گرانبەهاى پێشکەش بکرێت.

بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەى سپۆرتی کەتەلۆنی، هەردوو یانەى ئەتلەتیکۆمەدریدی ئیسپانی و نیوکاسڵی ئینگلیزی ئامادەیی خۆیان پیشانداوە گرێبەستی پێشکەش بکەن.

یانەى بەرشلۆنە دەیەوێت ئاستی موچە کەمتر بکاتەوە لە یانەکەدا بۆ ئەوەى لە یاسای یاریی پارەى خاوێن ڕزگاری ببێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share