(ڤیدیۆ) چێڵسی لەلوتکەدا جێگیربوو و لیڤەرپوڵ و سیتی سەرکەوتوو نەبوون

ئەمشەو شەممە، ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕی دەیەمی خولی نایابی ئینگلیزی ئەنجامدران، یانەی چێڵسی بە بردنەوەی لە نیوکاسڵ لە لوتکەی ڕیزبەندیدا جێگیربوو.

لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی دەیەمی پریمەرلیگ، یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئانفێڵد ڕۆدز میوانداریی برایتن ئالبیۆنی کرد، یارییەکە بە یەکسانبوون (2-2) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی ڕێدز لە خولەکەکانی چوار و 24 لەلایەن جۆردان هێندێرسۆن و سادیۆ مانێ-وە تۆمارکران، گۆڵەکانی برایتۆن لە خولەکەکانی 41، 65 لەلایەن ئینۆک مۆیبۆ و لیاندرۆ تروساردەوە تۆمارکران.

لە یارییەکی دیکەدا، یانەی مانچستەر سیتی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس دۆڕاندنی تۆمارکرد، گۆڵەکان لە خولەکەکانی شەش و 86 لەلایەن وێڵفرێد زاها و کۆنۆر کالاگێرەوە تۆمارکران.

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا، چێڵسی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەرامبەر نیوکاسڵ تۆمارکرد.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی 65، 77، 81 لەلایەن ڕیس جەیمس (دوو گۆڵ)، جۆرجینیۆوە تۆمارکران.

ئەنجامەکانی دیکە:

واتفۆرد 0-1 ساوزهامپتن

بێرنڵی 3-1 برێنتفۆرد

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، یانەی چێڵسی بە کۆکردنەوەی 25 خاڵ لوتکەی ڕیزبەندیی یانەکانی پریمەرلیگی گرت، لە بەرامبەردا لیڤەرپوڵ دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و بە 22 خاڵەوە لە پلەی دووەمدا جێگیربوو، هەروەها یانەی مانچستەر سیتی بە 20 خاڵ بۆ پلەی سێیەم دابەزی.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) بایرن و دۆرتمۆند بەردەوامن لە سەرکەوتنەکانیان

بابەتی دواتر

کریستیانۆ تاوەکو کەی بەردەوام دەبێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share