سۆڵشایەر هەوڵی گەڕاندنەوەی ڕۆناڵدۆ دەدات

سەرچاوە ئیسپانییەکان ئاشکرایانکردووە، بەرێوەبەرانی یانەی مانچستەر یونایتد لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هاتوونەتە سەرهێڵ و هەوڵی گەڕاندنەوەی دەدەن.

ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی مانچستەر یونایتد، لەسەر ڕاسپاردەی ئولی گۆنار سۆڵشایەر، هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەستپێکردووە، بەتایبەت کە لە ئێستادا یاریزانە پۆرتوگالییەكە پەیوەندییەکانی لەگەڵ یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی لە ئاستی پێویستدا نییە.

بەپێی زانیارییەکانی “ئاس”، سۆڵشایەر بەتایبەتی پەیوەندی بە ئەفسانە پۆرتوگالییەکەوە کردووە و هەڵوێستی مانچستەر یونایتدی بۆ گەڕاندنەوەی ئاشکراکردووە، لە بەرامبەردا یاریزانەکە خۆشحاڵیی دەربڕیوە و وەڵامەکانی ئەرێنی بوون.

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیان کردووە، لە ئەگەری شکستهێنانی یانەی یوڤانتۆس لە گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ وەرزی داهاتوو (2021/2022)، “دۆن” بۆندەکەی نوێناکاتەوە و پێشتریش هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی دەدات، تاوەکو وەرزی داهاتوو لە یانەیەکی بەشدار لە چامپیۆنزلیگ، یاریبکات.

کریستیانۆی تەمەن 36 ساڵ لە هاوینی 2022 بۆندەکەی کۆتاییدێت و لە میرکاتۆی هاوینی ئەمساڵ دەتوانێت کەناڵی گفتوگۆکردن لەگەڵ هەر یانەیەکی خوازیاری تواناکانیدا بکاتەوە.

بابەتی پێشتر

پێرلۆ لیستی فرۆشتنی خستووەتە بەردەم کارگێڕیی یوڤانتۆس

بابەتی دواتر

دوو کەس دەستگیرکران ماتۆڕیان لە هەولێر دزیووە و لە سلێمانی ساغیانکردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نیوکاسڵ دەستبەرداری گیمارێش دەبێت؟

دوو یانەی زەبەلاحی خولی نایابی ئینگلیزی هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی برونۆ گیمارێش، ئەستێرەی یانەی نیوکاسڵ دەستپێکردووە. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی…
Total
0
Share