کریستیانۆ بە یەک گۆڵ ڕیکۆردەکەی نیدڤید و هیگواین دەشکێنێت

کریستیانۆ لەم وەرزەدا هەوڵی بەدیهێنانی پێنج ئامانج دەدات

ئەفسانەی زیندووی یانەی یوڤانتۆس، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ڕوبەڕوبوونەوەکانی چامپیۆنزلیگدا دەگەڕێتەوە و ڕیکۆردێکی پاڤێل نیدڤید و گۆنزالۆ هیگواین دەکاتە ئامانج.

لە ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی بینیڤێنتۆ لە خولی پلە یەکی ئیتاڵیا حەوانەوەی پێدرا، بەڵام کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پۆرتوگالی بەبڕیاری ئەندریا پێرلۆ لە ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی داینەمۆ کیێڤ بەشداریدەکات و لەبەردەم ڕیکۆردێکی مێژوویی یانە ئیتاڵیەکەیدایە.

بەپێی داتاکانی ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرت، بە تۆمارکردنی گۆڵێک بەرانبەر داینەمۆ کیێڤ، کریستیانۆ ژمارەی گۆڵەکانی بە درێسی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەکانەوە دەگەیەنێتە 750، لەم ڕیکۆردەشدا پێویستی بە تۆمارکردنی گۆڵی زیاترە تاوەکو ئەفسانەکانی پێشخۆی بگرێتەوە لە نمونەی، پیلێ 761 گۆڵ، ڕۆماریۆ 772، جۆزیف بیکان 805.

“سی ئاڕ 7” بەدرێسی بیانکۆنێریەوە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا 11 گۆڵی تۆمارکردووە، ئەگەر سبەیشەو چوارشەممە بەرانبەر داینەمۆ کیێڤ گۆڵێک تۆماربکات، ڕێژەکە بۆ 12 گۆڵ بەرزدەکاتەوە و هەردوو یاریزان گۆنزالۆ هیگواین و پابلۆ نیدڤید تێپەڕدەکات، کە لە خولەکەدا ڕێژەیەکی زۆر گۆڵیان تۆمارکردووە.

لەلایەکی دیکەوە دۆن کریستیانۆ هەوڵدەدات ببێتە گۆڵکاری خولەکە لەسەر ئاستی ئەو یاریزانانەی 34 ساڵیان تێپەڕاندووە، لە پێشوودا ڕیکۆردەکە بەناوی دیدێ درۆگبا و پیپۆ ئینزاگییەوە بووە کە توانیویانە هەشت گۆڵ تۆماربکەن.

بابەتی پێشتر

ڕەیحانا پارسا.. كچە یاخییەكەی ئێران

بابەتی دواتر

چێڵسی و لامپارد تێکەڵ بە هاوکێشەی ئالابا دەبن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share