با و باران 41 شۆرتی لە کارەبای نیشتمانیدا دروستکرد

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە با و بارانەوە کە ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، دەیان شۆرت لە تۆڕی کارەبای نیشتمانیدا دروستبووە و بەهۆیەوە چەند کاتژمێرێک کارەبا کوژاوەتەوە.

لەسەر شۆرتەکانی کارەبا، وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، ” هێڵێکی 132کەی ڤی لە پارێزگای سلێمانی کەوتووە و چەند زیانێکی دیکەش بەر هێڵەکانی 11 و 33 کەوتوون، شۆرتی کارەباش لە 41 فیدەری کارەبا لە ناوچە جیاوازەکانی سلێمانی دروست بوون”.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەکرد، ” بەشی کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم و پارێزگاکان و تیمەکانی چاککردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشکردنی کارەبا گرفتەکانیان چارەسەر کردووە و کارەبا لە ماوەیەکی کەمدا ئاسایی بووەتەوە”.

وەزارەتی کارەبا داوای لە هاوڵاتییان کردووە، لەکاتی بارانبارین و هەورە تریشقە خۆیان لە تاوەرەکانی کارەبا بە دوور بگرن کە مەترسی بۆ سەر گیانتان دروست دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ڕووداوەکەی ئەم ئێوارەیەی کەرکوک هەموومانی بە قووڵی نیگەران کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەکی لەبارەی ڕووداوە سەختەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی کەرکوک بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکەی: ڕووداوەکەی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە: رۆڵی مامۆستایان لە پەروەردەکردنی نەوەکانی کوردستاندا بەرزدەنرخێنین

وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت، “رۆڵی مامۆستایان لە پێگەیاندن و پەروەردەکردنی نەوەکانی کوردستاندا بەرزدەنرخێنین”. وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، لە یادی…
Total
0
Share