لەبەر دوو هۆکار.. ئۆریجی باشترین بژاردەیە بۆ میلان

دانوستاندن لەنێوان ئیدارەی یانەی ئەی سی میلان و لێپرسراوی کارەکانی دیڤۆک ئۆریجی بەرەوپێشچووە، ئەگەرێکی بەهێز هەیە لە کۆتایی وەرزدا جەمسەرەکان بەڕێککەوتن بگەن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی، گفتوگۆی نێوان لێپرسراوی کارەکانی دیڤۆک ئۆریجی و بەڕێوەبەرانی یانەی ئەی سی میلان بەرەوپێشچووە.

لەبەر دوو هۆکار هێرشبەرە بەلجیکییەکە بە باشترین بژاردە بۆ میلان ئەژماردەکرێت، هۆکاری یەکەمیان ئەوەیە لە کۆتایی وەرزدا بۆندەکەی کۆتاییدێت و بێبەرامبەر درێسی ڕۆسۆنێری دەپۆشێت.

هۆکاری دووەمیش پەیوەندی بە ئاست و تەمەنی یاریزانەکەوە هەیە، کە 26 ساڵە و لەتوانایدایە زیادەیەک پێشکەشی پێکهاتەی ستیفانۆ پیۆلی بکات، ئەزموونیشی بۆ یانەیەکی گەورەی وەک میلان گونجاوە.

ئۆریجی ساڵی 2014 پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپوڵەوە کردووە، نرخی گواستنەوەی لەئێستادا بە 12 ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە، لەم وەرزەدا بەشداریی 14 یاری لەسەرجەم خوول و پاڵەوانێتییەکان کردووە، پێنج گۆڵ و سێ ئەسیستی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانەوە بڕیاریدا

بابەتی دواتر

مامەیارە چۆن ناونرا؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share