لە ڕێگەی پێنج فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشكرایە سەر بنكه‌ی سه‌ربازیی ته‌نه‌ف-ی هێزه‌كانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە سوریا.
بەپێی هەواڵی میدیاكان، درەنگانی شەوی ڕابردوو لەنێو خاكی سوریاوە لە ڕێگەی پێنج فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشكراوەتەسەر بنكه‌ی سه‌ربازیی ته‌نه‌ف، كە دەكەوێتە سێگۆشه‌ی نێوان سنووره‌كانی سوریا، عێراق و ئوردن.
ئاشكراشیانكردووە، ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانانە سێ پێگه‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی هاوپەیمانانیان كردووەتە ئامانج، تا ئێستاش زیانه‌كانی نه‌زانراون.
هاوكات ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكردەوه، ئاگرێكی گەورە لە بنكەكە كەوتووەتەوە و ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی بەهێزیش بیستراون.