فڕۆکەخانەی حەلەب بۆردومان کرا

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەبیان بۆردومان کرد و بەپێی میدیاکانی ئەو وڵاتە تەنها زیانی ماددی هەبووە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سوریا لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانی وڵاتەکەیەوە بڵاویکردەوە، ئیسرائیل هێرشی مووشەکیی بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئیسرائیلی بۆردومان کردووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “نزیک کاتژمێر 3:55 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی بە ژمارەیەک مووشەک لە ئاراستەی دەریای ناوەڕاستەوە لە ڕۆژئاوای لازقییە ئەنجامدا و دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەبی کردە ئامانج”.

باسی لەوەکردووە، زیانی ماددیی زۆر بە فڕۆکەخانەکە گەیشتووە، ئەمەش دەبێتە سێیەم هێرشی ئیسرائیل تەنها لەم مانگەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی نەوتی عێراق: بەغداد و ئەنقەرە لەبارەی گواستنەوەی نەوتی خاو بە بۆری عێراق-تورکیا کۆبوونەوە

جارێکی دیکە عێراق و تورکیا لەبارەی میکانیزمەکانی گواستنەوەی نەوتی خاو بە بۆری عێراق-تورکیا، کۆبوونەوە. وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

ئەکرەم ئیمامئۆغلو: نەمانتوانی وابکەین هاوڵاتییانی کورد هەستبکەن کە لە کۆمارەکەماندا یەکسانن

ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانیی ئیستانبوڵ رایگەیاند، نەیانتوانی وابکەن هاوڵاتییانی کورد هەستبکەن کە لە وڵاتەکەیاندا یەکسانن و لە دەرەوەی…
Total
0
Share