ئەمریكا پلانی وڵاتەكەی بۆ خۆڤاكسینكردنی منداڵان ئاشكراكرد

ئەمریكا ئەمڕۆ بڕیار دەدات لەوەی ڤاکسین بۆ منداڵانی تەمەن 5 تا 11 ساڵان پەسەند دەكات یاخود نا.

كۆشكی سپی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ” ئەگەری پێدانی مۆڵەتی یەکەم ڤاکسین بۆ منداڵانی تەمەن 5 تا 11 ساڵ لە ئێستادا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا و سەنتەرەکانی کۆنتڕۆڵ و نەهێشتنی نەخۆشییەکان لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە و چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ بڕیار لەبارەیەوە بدەن”.

ڕوونیشیكردووەتەوە، “ئامادە دەبین لە ڕۆژانی دوای ڕاسپاردنەکەوە دەستبکەین بە پێدانی ڤاکسینەکە، ئەو هەنگاوانەش زۆر گرنگ دەبن لە دڵنیابوون لەوەی کە ئێمە دۆخەکەمان کۆنترۆڵکردووە لە ڕێی پاراستنی منداڵ و خێزانەکانەوە، بە تایبەتی ئەوانەی کە زۆرترین مەترسییان لەسەرە”.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی كۆشكی سپی، جۆ بایدن هەر لەسەرەتای دەستبەكاربوونیەوە هەوڵەکانی حکومەتی چرکردووەتەوە بۆ دابینکردنی ڤاکسین بۆ ئەمریکییەکان و کۆتایهێنان بە پەتاکە تا ئەمڕۆش 2 لەسەر 3 ی کەسانی شیاو بۆ خۆڤاكسینكردن کە دەکاتە 189 ملیۆن ئەمریکی بە تەواوەتی خۆیان ڤاكسین كردووە.

ئاشكراشیكردووە، “بەڕێوەبەرایەتیی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا مۆڵەت بدات بە بەكارهێنانی ڤاكسینی ڤایزەر، ئەوا ڤاكسینی تەواویان كڕیوە بۆ خۆڤاكسینكردنی 28 ملیۆن منداڵی تەمەن 5 تا 11 ساڵ”.

هەروەها زیاتر لە 25 هەزار فەرمانگەی پزیشکی منداڵان و شوێنەکانی تری چاودێری سەرەتایی بۆ ئەو مەبەستە ئامادەدەکرێن، لەگەڵ ئامادەکردنی زیاتر لە 100 نەخۆشخانە و سەنتەری تەندروستیی منداڵان لە سەرتاسەری وڵاتدا.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) بایرن چوارینه‌ی نوسییه‌وه‌ و یونایتد ڕیمۆنتادای کرد

بابەتی دواتر

لە سوریا هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەپڵی شەڕ مانۆڕی ئەتۆمیی تێكەوت
سەرۆكی ئۆكرانیا لە میونخەوە: ڕوسیا و جوداخوازەكان شەڕیان دەوێت، نەك ئێمە

لە دۆنباسی ڕۆژهەڵاتی ئۆكرانیا گرژی بەردەوامە، لایەنگرانی ڕوسیا، ئۆكرانیا بە هێرشكردنە سەریان تۆمەتبار دەكەن، بەڵام سەرۆكی ئۆكرانیا بەپێچەوانەوە،…
Total
0
Share