ئێران: لەسەر سنوورەكانی ئیسرائیلین

ئاڵای ئێران و ئیسرائیل

سەرۆكی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، “دوای ئەوەی ئیسرائیل لەسەر سنوورەكانمان بوو، ئێستا بابەتەكە پێچەوانە بووەتەوە و ئێمە لەسەر سنوورەكانی ئەوین”.

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕێوڕەسمی یادكردنەوەی دەستپێكردنی جەنگی عێراق و ئێراندا ڕایگەیاند، ئیسرائیلییەكان گریمانەی ئەوەیان دەكرد دەتوانن لە سەنگەرەكانی پێشەوەمان لە جەلەولای عێراقی نزیكببنەوە و چەند كیلۆمەترێكیان مابوو بگەن بە سنووری ئێران، بەڵام ئەمڕۆ ترسیان هەیە لە بوونمان لە جۆلان”.

وتیشی، “ئیسرائیل دەیویست ئێران داگیربكات، بەڵام ئێستا خۆی لەو دۆخەدایە و ئێمە تەنها چەند كیلۆمەترێك لە سنوورەكانییەوە دوورین، ئەمە مەزنیی شۆڕشی ئیسلامی دەسەلمێنێت”.

سەرۆكی پەرلەمانی ئێران جەختیكردەوە كە “هەر كەسێك لەناوخۆی ئێراندا بیرۆكەی ڕووخێنەری خۆرئاوایی بگرێتەخۆی، دەبێت تێبگات كە شكۆ و سەربەرزی لە دونیا و كۆتاییدا تەنها لەڕێگەی پشتبەستن بە ئیسلام و گەل بەدیدێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی ئێران: بۆ پوچەڵکردنەوەی گەمارۆکان ڕێککەوتن لەگەڵ ڕوسیاش واژوو دەکەین

سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەی لە پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی بە نیازە لەگەڵ ڕوسیاش ڕێککەوتن واژوو بکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی…
Total
0
Share