تورکیا.. ئەردۆغان هەڕەشە لە دەزگاكانی میدیا دەکات

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، ئەمڕۆ شەممە هەڕەشەی لە دەزگا میدیاییەکانی وڵاتەکەی كرد بە گرتنەبەری ڕێکكاری توند بەرامبەر هەر میدیایەک کە بابەتێک بڵاوبکاتەوە زیان بە بەها بنەڕەتییەکانی وڵات بگەیەنێت، ئەمەش لە چێوەی هەنگاوەکانی بۆ چاودێری خستنەسەر میدیاکانی وڵاتەکەی.

وتەکانی ئەردۆغان لە ڕۆژنامەی فەرمیی وڵاتەکەدا بڵاوکراونەتەوە و دەڵێت، “پێویستمان بە ڕێکخستنەوەی “ڕۆشنبیریی نیشتمانی” هەیە بۆ هەر بڵاوکراوەیەک لە میدیای بینراو و بیستراوی تورکیادا بڵاوبكرێتەوە، تاوەکو ناوەڕۆکی بابەتەکانیان زیان نەبێت بۆ بەهاکانی وڵات”.

ئەردۆغان ئەو بابەتانەی دیارینەکردووە کە باسیکردوون و دەڵێت، “ڕێکكاری یاسایی دژی هەر چالاکییەکی ئاشکرا و شاراوە دەگرینەبەر کە میدیاکان ئەنجامیبدەن و بەها نیشتمانی و ئەخلاقییەکانمان بکەنە ئامانج، هەروەها زیان بە بونیادی مێژوویی و کۆمەڵایەتی بگەیەنێت”.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا تورکیا چاودێرییەکانی لەسەر میدیاکان زیاترکردووە، نزیکەی 90%ی میدیاکانی تورکیا لەلایەن دەوڵەتەوە خاوەنداری دەکرێن.

ڕێکخراوە ناحکومییەکانی تورکیا ئیدانەی بەردەوامیی پێشێلکارییەکان بەرامبەر ئازادیی ڕۆژنامەوانی دەکەن بەتایبەت دوای کودەتاکەی ساڵی 2016، بەهۆیەوە دەیان ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون و ژمارەیەک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنیش داخراون.

بەپێی ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور تورکیا لە پلەی 153یەمین وڵاتدایە لە کۆی 180 وڵات بۆ ئازادیی ڕۆژنامەوانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بەرپرسێکی تورکیا نەیتوانی راستەوخۆ بێتە ئەو شارە

ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندەی تورکیا، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دێڵفی دەچێتە شاری سلێمانی، بەڵام بەهۆی سزاکانی…
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی رابردوودا دەیان دامەزراوەی سەربازیی ئێرانمان کردووەتە ئامانج

سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، فڕۆکە شەڕکەرەکانیان لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا، دەیان دامەزراوەی سەربازییان لە تارانی پایتەخت و شارەکانی…
Total
0
Share