پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری ساختەکردنی دراوی دەستگیرکرد

دوو تۆمەتبار بە بڕێک دراوی ساختەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکران، بڕی ئەو پارەیەی پێیانبووە 15 ملیۆن دیناری عێراقیی ساختە بووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، بنکەی پۆلیسی حەساری سەیدسادق دوو تۆمەتباری بە بڕی 15 ملیۆن دیناری ساختەوە دەستگیرکرد کە بەنیازبوون لە بازاڕی قەزاکەدا ساغیبکەنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، بڕی ئەو 15 ملیۆن دینارەی ساختەکرابوون سەرجەمیان جۆری 25 هەزاری بوون.

ناسنامەی دوو تۆمەتبارەکە بریتین لە (ه ، أ ، ع) لەدایكبووی 2003، (ڕ ، ق ، س) لەدایكبووی 1991 و بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید لە قەیرانی داراییەوە بۆ قەیرانێکی نەناسراو

بابەتی دواتر

بارانەكەی ئەمڕۆ كەوتە سبەی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانیش گەشتە ئاسمانییەكان ڕاگیران

به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه‌ گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی‌ بۆ ماوه‌یەکی کاتی ڕاده‌گیرێن. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “به‌هۆی ئه‌و…
Total
0
Share