کارەبای سلێمانی لەبارەی ماوەی پێدانی کارەبای نیشتمانییەوە ڕونکردنەوە دەدات

بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی لە ڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت، بەهۆی خواستی زۆر لەسەر کارەبای نیشتمانی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا 8 بۆ 9 کاتژمێر کەمبووتەوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە کارەبای سلێمانی دەڵێت، ” لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و دابەزینی پلەکانی گەرما و بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا بەشێوەیەک کە گەیشتوتە زیاتر لە 2400 مێگاوات تەنیا لە پارێزگای سلێمانی و پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری خواستیش دەکەین و بەوهۆیەوە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە ناو شارى  سلێمانى  بۆ (8 بۆ 9) کاتژمێر کەمبوەتەوە”.

لە ڕاگەیەنراوەکەی کارەبای سلێمانیدا ئاماژە بەوەشکراوە، “ئەم کێشەیە ئەمە هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا کە لەمساڵدا گەیشتە 3800 مگاوات بۆ هەموو هەرێم، بەڵام بەداخەوە دابەشنەکردنی نەوتی سپى بەسەر هاوڵاتییاندا و بەکارهێنانی کارەبا لەبری سوتەمەنی، خواست لەسەر کارەبا زۆر زیادکردووە، جگە لەوەی کە بەشێک لە فیدەرەکان ئۆڤەرلۆدە و هەندێک گەڕەک سەرە محەویلەی بۆ دانراوە، کە (24 ) کاتژمێر کارەبای نیشتیمانیان نابێت”.

ڕونکردنەوەکە ئەوەشی تێدایە کە بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی کە بەرپرسیاری سەرەکییە لە دابەشکردنی کارەبا بەسەر فیدەر ەکاندا کە (600 ) فیدەرە، هەوڵ دەدەدات کە جۆرێک لە دادپەوەری هەبێت لە بێدانی کارەبا بەسەر گشت گەڕەک و شارو شارۆچکەکان .

کارەبای سلێمانی داوایەکی ئاڕاستەی هاوڵاتییان کردووە و دەڵێت “لێرەوە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین کە هاوکارمانبن، دڵنیابن کە کەمبوونەوەی کارەبای پەیوەندی بە بەرزبونەوەی خواستەوە هەیە ، هەوڵی تەواو دەدەین کە ئەو بڕەکارەبایەی هەیە، بە دادپەوەری دابەشی بکەین، دووبارەشی دەکەینەوە کە هاوکاری هاوڵاتییان یارمەتیدەردەبێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە”.

کەمبوونەوەی بڕی پێدانی کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان لە وەرزی سەرمادا وایکردووە کە هاوڵاتییان زیاتر کارەبای مۆلیدە بەکاربهێنن و بۆ مانگی ڕابردووش یەک ئەمپێر 11 هەزار دینار لەسەر هاوڵاتییان حسابکراوە.

بابەتی پێشتر

دابەشكردنی نەوتی سپی لەناو شاری سلێمانی دەستپێدەكاتەوە

بابەتی دواتر

لەماوەی 24 كاتژمێردا تەنها یەك كەس لە هەرێم بە كۆرۆنا مردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share