لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە لەلایەن  هاوڵاتییانەوە بە تۆمەتی فێڵكردن داوای لەسەر تۆمارکرابوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی تۆمەتبارێک لەلایەن بنکەکانی پۆلیسەوە داوا کراو بوو، لەهەڵمەتێکدا توانرا لە لایەن بنکەی پۆلیسی سەراوە دەستگیربکرێت، دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر تۆمەتبار، مەفرەزەکەی بنکەی پۆلیس سەرا چوونە شوێنی تۆمەتبارەکە، دوای هەڵاتنی تۆمەتبار، لە لایەن مەفرەزەکەی پۆلیسی ناوبراو دەستگیرکرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبار (ب، ی، م) 10 دۆسیە و 10 فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە لە بنکەکانی پۆلیسەوە، لە ئێستادا بەفەرمانی دادوەر تۆمەتبارەکە راگیراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی کەرکوک: تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون نەخۆشخانەی جێهێشت

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی كەركوك، رایگەیاند، “تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون نەخۆشخانەی جێهێشت”. د. ئەرجان محەمەد، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی کەرکوک، رایگەیاند،…
Total
0
Share