مێردمنداڵێک لە پرۆژەی ئاوی حەویجەدا خنکا

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە مێردمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵان لە پڕۆژەی ئاوی حەویجەدا خنکا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، مێردمنداڵەکە ناوی محەمەد رەبیع عەبد_ە و تەمەنی 13 ساڵانە و خەڵکی ناحیەی عەباسییە ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی مەلەکردن لە پرۆژەی ئاوی حەویجەدا خنکاوە.

ئاشکراشیکرد، دوای رووداوەکە توانراوە تەرمەکەی دەربهێنرێتەوە و رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی بکرێت و دوای تەواوکردنی رێکارەکانیش رادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێنمایی لەبارەی خۆپاراستن لە تای خوێنبەربوون بڵاوكردەوە

دوای وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی کشتوکاڵیش مەترسیی لەبارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون خستەڕوو، بەتایبەت بەهۆی نزیکبوونەوە لە جەژنی…
Total
0
Share