ڕیاڵ مەدرید لە قەیرانی داراییەوە بۆ قەیرانێکی نەناسراو

دوای تێپەڕبوونی سێ مانگ بەسەر چالاکییەکانی وەرزی 2021-2022، پێکانی بەردەوامی یاریزانان ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی تووشی شڵەژان کردووە.

لەدوای پشووەکانی مانگی تشرینی یەکەمەوە، زیاتر لە 14 یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دووچاری پێکان بوون، هەندێکی دیکەشیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لە یاریکردن دوورکەوتوونەتەوە.

ئەو یاریزانانەی تووشی پێکان بوون، بریتین لە: ئیدین هازارد، فێرلان مێندی، ماریانۆ دیاز، دانی کارڤاخال، لوکا یوڤیچ، تۆنی کرۆس، دانی سیبایۆس، لوکا مۆدریچ، ناچۆ، گاریس بەیل و مارکۆ ئاسینسیۆ، هەروەها کەریم بنزیمە و ئەندرێ لونین بەهۆی تووشبوونیان بە کۆرۆنا ماوەیەک دوورکەوتوونەتەوە.

بەپێی داتاکانی مارکا، وەرزی ڕابردوو یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید 60 جار تووشی پێکان بوون، لەنێو سەرجەم یانەکانی ئیسپانیا و ئەوروپا بەرزترین ڕێژەبووە، کێشەی گەورەشیان ئەوەیە کە لەم وەرزەدا نزیکە هەمان دیاردە، یاخود قەیران دووبارە ببێتەوە، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی ناسراوبێت.

بابەتی پێشتر

لوبۆف: دۆخی مێسی وەک زێدانە و نابێت باڵۆندۆری پێبدرێت

بابەتی دواتر

 پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری ساختەکردنی دراوی دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share