لە سلێمانیش گەشتە ئاسمانییەكان ڕاگیران

به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه‌ گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی‌ بۆ ماوه‌یەکی کاتی ڕاده‌گیرێن.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “به‌هۆی ئه‌و شەپۆلی خۆڵبارینەی عێراق و ناوچەکانی هه‌رێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی گرتوه‌ته‌وه، بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی ماوەی بینین، لە ئێستادا گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی بۆ ماوه‌یەکی کاتی ڕادەگیرێت، لەکاتی ئاسایی بونەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەکە گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە”.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، پێشتر فڕۆكەخانەكانی هەولێر و بەغداد گەشتە ئاسمانییەكانیان بەهۆی خۆڵبارینەوە ڕاگرتبوو.

بابەتی پێشتر

خۆڵبارین دەوامی لە گەرمیان ڕاگرت

بابەتی دواتر

داعش خۆڵبارینی قۆستەوە و هێرشیكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share