سوریا یەکەم نووسراوی “ئەبجەدی” لە مێژووی مرۆڤایەتییدا نیشاندەدات

لە ئیکسپۆ 2020ی دوبەی، کە بەشێکی تایبەتە بە پارچە شوێنەواری و مێژووییە کۆنەکانی تایبەت بە سەرەتاکانی هەر هەنگاو و دۆزینەوەیەکی مێژووی مرۆڤایەتی، بەشی سوریا لە چالاكییەكە کۆنترین تابلۆی نووسراوی “ئەبجەدی”ی دەستیی مرۆڤ نیشاندەدات.

ئەگەر کەسێک سەردانی ئەو بەشەی ئیکسپۆ 2020 بکات، تابلۆیەکی قوڕی نووسراو بە پیتەکانی “ئەبجەدی”ی ئۆگاریت دەبینێت، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 1400 ساڵ بەر لە زایین.

پیتەکانی “ئەبجەدی”ی ئۆگاریت بۆ نووسینی زمانی ئۆگاریتی بەكارهێنراوە، کە زمانێکی سامیی باکووری ڕۆژئاوای سوریایە، لە یەکێک لە ناوچە شوێنەوارییەکانی ئۆگاریت لە سوریا لە ساڵی 1928 دۆزراوەتەوە.

بەشی سوریا لە ئیکسپۆ 2020 قۆناغەکانی گەشەسەندنی هەنگاوەکانی ئەبجەدی نیشاندەدات کە لە ناوچە جیاوازە شوێنەوارییەکانی سوریا دۆزراونەتەوە، چۆنێتی بڵاوبوونەوەی نووسینەکە لە جیهاندا و گەیشتنی بە زمانی عەرەبی و کاریگەرییەکانی لەسەر ژمارەیەک زمانی دیكەی جیهان نیشاندەدات.

بابەتی پێشتر

خۆبەڕێوەبەریی شەنگال هۆشداری لە ئەگەری ناردنی هێز لەلایەن پارتییەوە دەدات

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی بۆ ئێستا: هیچ گومانێک لەبارەی نەناردنی 200 ملیارەکە ڕاست نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share