عێراق: 18 هەزار پارچە شوێنەواری دزراومان گەڕاندووەتەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق گەڕاندنەوەی زیاتر لە 18 هەزار پارچە شوێنەواری لە وتارێکدا ئاشکراکرد کە لە کۆڕبەندی شارستانییەتە کۆنەکان پێشکەشیکرد.

فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، جیهان رووبەڕووی ئاڵنگاریی گەورە دەبێتەوە بەهۆی قەیرانە جیاوازەکانەوە، بەڵام گفتوگۆ باشترین رێگایە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان.

ئاماژەی بەوەکردووە، زۆرینەی شوێنەوار و شارستانییەتەکانی عێراق رووبەڕووی مەترسیی جۆراوجۆر بوونەتەوە، تیرۆر دەستی هەبووە لە وێرانکردنی شارستانییەتەکانی عێراقدا، بەڵام تیرۆر ناتوانێت مێژووی عێراق بسڕێتەوە.

باسی لەوەکرد کە حکومەتگی عێراق هەوڵی زۆریداوە بۆ گێڕانەوەی ئەو شوێنەوارانەی عێراق کە دزەپێکراون و لەوچێوەیەشدا توانیویانە زیاتر لە 18 هەزار پارچە شوێنەواری دزراو بگەڕێنرێتەوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق وتی، لە ماوەی رابردوودا عێراق رووبەڕووی دزینی کەلوپەلە کەلەپوورییەکان و شوێنەوارییەکانی بووەوە کە زیاتر بەرنامە بۆداڕێژراوبوو، بەتایبەت دوای بڵاوبوونەوەی بێکاری، هەژاری و دۆخێکی ئەمنیی نەخوازراو لە وڵاتدا.

بابەتی پێشتر

بەرنامەی پێدانی کارەبای مۆلیدە گۆڕدرا

بابەتی دواتر

پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەریی ئێران پێداچوونەوە بە یاسای باڵاپۆشیدا دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوپەیەکی دێرین دۆزرایەوە

کوپەیەکی سەردەمی ساسانییەکان لە ناوچەیەكی کۆیە دۆزرایەوە. بە هەوڵی کارمەندانی فەرمانگەی کەلەپوور و شوێنەواری کۆیە، کوپەیەکی سەردەمی ساسانییەکان…
Total
0
Share