بەریتانیا.. هۆشداری دەدرێت لەبارەی كاریگەرییە نەرێنییەكانی درامای سكوید گەیم لەسەر خوێندكاران

لەگەڵ ئەوەی بینەرێکی زۆری لەسەر ئاستی جیهان هەیە، درامای سکوید گەیم “SQUID GAME”، مشتومڕێکی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێناوە، یەکێک لە بۆچوونەکان، درامەکە بە پاڵنەرێک بۆ ئەنجامدانی کاری مەترسیدار لەناو منداڵاندا ناودەبات.

دراماکە لەلایەن مامۆستایانی قوتابخانەکانەوە ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بووەتەوە، بەوەی هاندەرێک دەبێت تاوەکو منداڵان کاری مەترسیدار بکەن.

جۆن برامستۆن، مامۆستا لە خوێندنگەیەکی سەرەتایی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، مەترسییەکانی دراماکە بە کاردانەوەی خێرا ناودەبات لە منداڵاندا، بەجۆرێک ئەو منداڵانەی لە قوتابخانەکەیدا دراماکەیان بینیوە، وەک لاساییکردنەوەی دراماکە، هەوڵدەدەن وەک یاریکردن تەقە لەیەک بکەن.

ڕۆژنامەی ئیندیپێندنت بڵاویکردووەتەوە، لەنامەیەکدا کە ئەو مامۆستایە ئاراستەی مامۆستایان و بەرپرسانی پەروەردەی کردووە، هاتووە، “ئەو منداڵانەی سەیری دراماکە دەکەن ئەگەری ئەنجامدانی توندوتیژییان لێچاوەڕێدەکرێت، بەداخەوە ئەو خویندکارانەی دراماکە دەبینن و کردارەکانی دووبارە دەکەنەوە، ناتوانرێت بە هێمنی قسەیان لەگەڵ بکرێت، لەگەڵ هاوڕێکانیان ڕووبەڕووی ململانێ و توندوتیژی دەبنەوە”.

ئەو مامۆستایە لەکاتێکدا وانەی لەبارەی توندوتیژی لە خوێندنگەیەکی باشووری ئینگلتەرا وتووەتەوە و پرسیاری لەبارەی دراماکە کردووە، بۆی دەرکەوتووە دراماکە پێشوازییەکی بەرفراوانی لێدەکرێت لەلایەن خوێندکارەکانەوە، ئەمەش بە مەترسیی بۆ ڕەنگدانەوەی توندوتیژی لە ڕەفتارەکانیاندا ناودەبات.

بابەتی پێشتر

عومەر سەید عەلی: هیوادارین هەڵبژاردن لە خزمەت كۆمەڵانی خەڵكدا بێت

بابەتی دواتر

کۆمسیۆن: لەسەرتاسەری عێراق لەکارکەوتنی ئامێرەکانی دەنگدان کێشەی دروستکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share