کەشناسی ڕوونکردنەوە لەبارەی بومەلەرزەکانی شەو و ڕۆژی ڕابردووی گەرمیان دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا هەشت بوومەلەرزە لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ هەرێم و ناوچەکانی گەرمیان ڕوویانداوە، زیاتربوونی بومەلەرزەكان دەگەڕێنێتەوە بۆ چالاكیی پلێتی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان.

لەلێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی وتی، هەشت بومەلەرزە لە کاتژمێر 9:00ی بەیانیی دوێنێوە تا کاتژمێر 11:00ی شەوی ڕابردوو لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەرێم و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچەکانی کەلار و کفری ڕوویانداوە.

بەپێی تۆمارەكانی پێوانەکانی کەشناسیی سلێمانی، بومەلەرزەی یەکەم لە کاتژمێر 9:02 خولەک لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و 43 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی کفری بە گوڕی 3.8 پلەی ڕێختەر ڕوویدا، بومەلەرزەی دووەم لەکاتژمێر 11:58 خولەک بە گوڕی 4.3 پلە ڕوویدا، بومەلەرزەی سێیەم لە کاتژمێر 2:34 خولەک ڕوویداوە بەگوڕی 2.8 پلەی ڕێختەر، هەروەها کاتژمێر 2:38 خولەک بەگوڕی 2.9، کاتژمێر 2:43 خولەک بەگوڕی 3.1 پلە، کاتژمێر 2:46 خولەک بەگوڕی 4.4 پلە چەند بومەلەرزەیەکی دیکە ڕوویانداوە، ئەمەی دوایی تاڕادەیەکی زۆر هەستیپێکراوە.

هەروەها کاتژمێر 2:57 خولەک بە گوڕی 2.7 پلە و کۆتا بومەلەرزە لە کاتژمێر 10:10 خولەکی شەوی ڕابردوو بە گوڕی 3.6 پلە بە پێوەری ڕێختەر لەو ناوچانە ڕوویانداوە.

بەڵام بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی دڵنیایی دا لەوەی هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لەو بومەلەرزانە نەکەوتووەتەوە.

بە لێكدانەوەی کەشناسیی سلێمانی، بەپێی هەڵکەوتەی ئەو ناوچانەی هەرێمی کوردستان کە هاوسنوورن لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لەسەر هەمان پلێتن، ساڵانە لەم وەرزەدا بومەلەرزە ڕوودەدات، چونکە چالاکیی بومەلەرزە لەو ناوچانەدا زۆرن و لەئێستادا لەهەموو کاتەکانی دیکەی ساڵ چالاکترە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەمەوێت خەڵووز بچێتە پەرتووكەكانی مێژووەوە
وڵاتان هەوڵدەدەن بە كردار ڕووبەڕووی گۆڕانی ئاووهەوا ببنەوە

نوێنەرانی نزیكەی 200 وڵات لە كۆنگرەی كۆپ 26 لە سكۆتلاند كۆدەبنەوە و دۆخی ئاووهەوا تاوتوێدەكەن، ئامانجی كۆنگرەكە پشتیوانیكردنی…
Total
0
Share