دامەزراوی ڤیم هەڵمەتی پاككردنەوەی ڕێڕەوە ئاوییەکانی دوکانی سەروو ڕێكدەخات

دامەزراوەی ڤیم و پارێزەرانی ئاو، سبەی هەڵمەتێکی فراوان بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵکی لە پیسبوونی سەرچاوەکانی ئاو و ڕێڕەوە ئاوییەکان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەبەن.

دامەزراوەی ڤیم لەسەر هەڵمەتەکە ڕایگەیاندووە، “بەهۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و گەرمبوونی زەوی، هەسارەکەمان ڕووبەڕووی مه‌ترسییه‌كی ڕاستەقینە دەبێتەوە و کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانی هەموو زیندەوەرەکان دروستکردووە، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی، زۆربوونی دیارده‌ی وشكه‌ساڵی، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاوی دەریا لەئاستی ڕووی زەوی نموونەی ئەو مەترسییانەن، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم مەترسییانە، پێویستە هەموومان لە هەوڵی پاراستنی ژینگەکەمان بین، تاوەکو دووچاری کارەساتی نەخوازراو نەبینەوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، دامه‌زراوه‌ی ڤیم به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی ئاو هەڵمەتێکی بەلەمەوانی به‌مه‌به‌ستی هۆشیاریی خه‌ڵك له‌ پیسبوونی سه‌رچاوه‌ی ئاو و ڕێڕه‌وه‌ ئاوییه‌كانی كوردستان سازدەکات و چەند چالاکییەک لەخۆ دەگرێت، لەوانە “گەشتی سەوڵ لە گوندی سەنجان تاوەکو دوکانی سەروو، پاککردنەوەی ڕێڕەوی ئاویی ناوچەکە و فێستیڤاڵی ڕووباری ڕووناکی”.

چالاكییه‌کە ڕۆژی هەینی کاتژمێر 4:00ی دوانیوەڕۆ له‌ دوکانی سه‌روو لە قەزای دوکان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا: سبەینێ گەشتە ئاسمانییەکانمان لەگەڵ ئەڵمانیا دەستپێدەکەنەوە

بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، سبەینێ هێڵێکی دیکەی ئاسمانیی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێدەکەنەوە. دانا محەمەد، بەڕێوەبەری…
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و حەوت پەرلەمانتار دەستلەکاردەکێشنەوە

پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە کۆدەبێتەوە، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی حەوت پەرلەمانتار بدرێت لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری.…
Total
0
Share