دۆناڵد ترەمپ: گەرووی هورمز هی خۆمانە

سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، گەرووی هورمز خاكی وڵاتەكەیانە و بەشێکە لەو هەرێمانەی لەلایەن وڵاتەكەیەوە خاوەندارێتی دەكرێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا وێنەیەكی گەرووی هورمزی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە پلاتفۆڕمی تروس سۆشیاڵ بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، گەرووی هورمز لەژێر كۆنتڕۆڵی وڵاتەكەی دایە و بەشێكە لە لیستی ئەو هەرێمانەی كە لەلایەن ئەمریكاوە خاوەندارێتیی دەكرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، درەنگانی شەوی ڕابردوو لەسەر چەند پرسێكی پەیوەست بە ولاتەكەی سەرۆكی ئەمریكا كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی ئەنجامدا و لەبارەی ئێرانیشەوە چەند لێدوانێكی دا و سوور بوو لەسەر ئەوەی كە ئیدی ئامادەنین لەگەل تاران ڕێككەوتن بكەن، چونكە ئەوە بووەتە كات بەفیرۆدان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share