نرخی نەوت زیاتر دابەزی

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین و شرۆڤەکاران باس لە دوو هۆکاری سەرەکی دەکەن کە لە پشت ئەو دابەزینەوەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 31 سەنت کە دەکاتە 0.4% دابەزی و گەیشتە 73.56 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

هاوکات نرخی نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش گەیشتووەتە 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، 38 سەنت کە دەکاتە 0.5% دابەزیوە.

ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی هەینیی رابردووش نرخەکانی نەوت بەڕێژەی زیاتر لە 2% دابەزیبوون.

لەبارەی هۆکاری دابەزینی نرخەکانەوە شرۆڤەکارانی بازاڕی نەوت دەڵێن، ئەو پاکێجەی هاندان کە پەکین لە کۆبوونەوەی لیژنەی هەمیشەیی کۆنگرەی نەتەوەیی گەل لە رۆژی هەینی راگەیەندرا، لە چاو چاوەڕوانییەکانی بازاڕ کەمتربوو ئەو هاندانە ئابورییانەی چین نەیانتوانی دڵی بازرگانانی نەوت خۆشبکەن.

هەروەها هۆکارێکی دیکەی ئەو دابەزینە لە نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی مەترسیی پچڕانی دابینکردنی نەوت بەهۆی زریانی رافایل لە کەنداوی مەکسیک لە ئەمریکا کەمبووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەتوان عەتوانی:ئامانج لە هەمواركردنەوەی یاسای بودجە هەناردەی نەوتی هەرێمە لە رێگای بەغداوە

عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند،ئامانج لە هەمواركردنەوەی یاسای بودجە هەناردەی نەوتی هەرێمە لە…
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: لەم مانگەدا خشتەی بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، تا کۆتایی ئەم مانگە ئەنجومەنی وەزیران خشتەی بودجە رەوانە دەکات. عەدنان جابری ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share