بایدن هۆشداری دەداتە ئێران: لە سزا دەربازتان نابێت

جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لە دوای هێرشە ئاسمانییەکانی سەر ڕۆژهەڵاتی سوریا هۆشداری دەداتە ئێران و دەڵێت، “لە سزا دەربازتان نابێت، ئاگاداربن”.

لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوساندا سەبارەت بە هێرشە ئاسمانییەکانی سەر ڕۆژهەڵاتی سوریا جۆ بایدن ڕایگەیاند، “ئێران لە سزا دەربازی نابێت، دەبێت ئاگاداربن”.

پێشتریش پەنتاگۆن لەبارەی هێرشەکانەوە ڕایگەیاند، ئەنجامدانی هێرش بۆ ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ بۆردومان کردنی گروپە چەکدارەکانی سەربە ئێران بووە لە تۆڵەی ئەو هێرشانەی لەمدواییەدا لە عێراق ئەنجامیاندا.

هەروەها لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، “هێرشەکانیان پشتی بە زانیارییە هەواڵگرییەکانی عێراق بەستووە بۆ دیاریکردنی ئامانجەکان بەوردی”.

لەلایەکی دیکەشەوە کۆشکی سپی ئاشکرایکرد کە ئەنجامدانی ئەو هێرشە ئاسمانییە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا پێویست بوو بۆ کەمکردنەوەی مەترسی زیاتری هێرشەکان لە عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کرد

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەهۆی رووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەری سەرۆک کۆمار و تیمی یاوەری و گیان لەدەستدانیان پەیامێکی…
Total
0
Share