ژنێکی بەتەمەن لە ئیـ.ـسرائیل هەوڵی کوشتنی بنیامین ناتـ.ـانـ.ـیاهۆ سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی دا و دەستگیرکرا.
دەزگای پەخشی ئیـ.ـسرائیل بڵاویکردەوە، لە ناوەڕاستی ئیـ.ـسرائیل ژنێکی بەتەمەن دەستگیرکراوە کە تۆمەتبارە بە هەوڵدان بۆ کوشتنی بنیامین ناتـ.ـانـ.ـیاهۆ سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژنەکە ویستوویەتی لە رێگای بۆمبی دەستییەوە ناتـ.ـانـ.ـیاهۆ بکاتە ئامانج، بەڵام، توانراوە دەستگیربکرێت.
ژنەکە دوو هەفتە لەمەوبەر دەستگیرکراوە و دواتر بە مەرج ئازادکراوە، بڕیارە سبەینێ بچێتەوە بەردەم دادگا و تۆمەتەکانی رووبەڕوو بکرێتەوە.