بڕیاری قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان کاریگەریی لەسەر نرخ دەبێت؟

سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی، ڕایگەیاند، بەهۆی بڕیارەکەی عێراقەوە بۆ قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، میوەکان گران دەبن.

دوای ئەوەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، هاوردەکردنی 33 بەرهەمی کشتوکاڵیی قەدەغەکرد، سەروەر عەلی، سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئێستا بەرهەمی ناوخۆمان زۆرە و کەمترین بەرهەم هاوردە دەکرێن، ئەوانیش قەیسی، قۆخ، گێلاس و چەند بابەتێکی دیکەن کە ئەگەر هاوردەکردنیان ڕابگیرێت نرخەکەیان بەرزدەبێتەوە.

وتیشی، ئێستا نرخی هیچ بەرهەمێکی کشتوکاڵی بەرزنەبووەتەوە و بە پێچەوانەوە نرخی چەند بەرهەمێک هەرزان بووە لەوانە؛ تەماتە و خەیار.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ بەهۆی فەوتانی قۆخ و قەیسیی خۆماڵی، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا باج لەسەر هاوردەی ئەو بەرهەمانە هەڵبگرێت، بەڵام ئەگەر لە بڕیارەکەی عێراقدا ئەو بەرهەمانەی تێدابێت و هاوردەکردنیان ڕابگیرێت، نرخی ئەو بەرهەمانە و میوەکان بەگشتی گران دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: چەکدانان هەنگاوێکی دیکەی گرنگ و دڵخۆشکەری سەرخستنی پرۆسەی سیاسی بوو

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی چەکدانانی پەکەکەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە، “پێشوازى له‌و هه‌نگاوه‌ى…
زیاتر ببینە

عیماد ئەحمەد: یەكێتی لە بەرامبەر پێشهات و ئاڵنگارییەكانی ناوچەكە سیاسەت و ستراتیژی نیشتمانی و واقیعییانە پەیڕەودەكات”

عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری رایگەیاند، یەكێتی لە بەرامبەر پێشهات و…
Total
0
Share