لە ماوەی یەك كاتژمێردا توركیا چوارجار بۆردومانی سنووری ئامێدی كردووە

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چوارجار بۆردومانی گوندێكی سنووری قەزای ئامێدی-یان كردووە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆك گواستیەوە، لە كاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە تاوەكو ئێستا فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چوارجار بۆردومانی دەوروبەری “گوندی سەرگەلێ” یان لە سنووری قەزای ئامێدی كردووە كە یەك كیلۆمەتر لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتییانی گوندەكەوە دوورە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی بۆردومانەكەوە دەرگا و پەنجەری خانووی هاوڵاتییانی گوندی سەرگەلێ شكاوە و ترس و دڵەڕاوكێی لای گوندنشینانی سنوورەكە دروستكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاخرە باخن

ستران عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی رایگەیاند، کاک فازڵ زۆری شاردەوە، تاوەکو ئەم ماریفەت و عیرفانەی نیشاندا.  ستران…
Total
0
Share