لە چەند پارێزگای هەرێم بنکەکانی دەنگدانی تایبەت کراونەتەوە؟

پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم دەستیپێکردووە و لە سێ پارێزگای هەرێمیش بنکەکانی دەنگدان کراونەتەوە.

لەهەر سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان سلێمانی، دهۆک و هەولێر، ئاوارە و هێزە ئەمنییەکان، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەنگ دەدەن.

بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە پارێزگای هه‌ولێر 12 بنکەی دەنگدان کراونەتەوە کە 36 وێستگە لەخۆ دەگرێت، 15 هەزار 492 کارمەندی هێزە ئەمنییەکان دەنگی تێدا دەدەن، لەگەڵ ئەوەشدا7 بنکەی دەنگدان کە لە 13 وێستگە پێکدێت، بۆ پێنج هەزار و 23 ئاوارە لە هەولێر کراونەتەوە.

لە پارێزگای سلێمانی15 بنکەی دەنگدان کە 56 وێستگە لە خۆدەگرێت کراونەتەوە کە 23 هەزار و 402 کەس لە هێزە ئەمنییەکان مافی دەنگدانیان هەیە، پێنج بنکەی دەنگدانیش کە  11 وێستگە لەخۆدەگرێت، بۆ سێ هەزار و 815 ئاوارە کراونەتەوە.

لە پارێزگای دهۆک11 بنکەی دەنگدان کە لە 35 وێستگە پێکهاتووە،کە تێیدا 14 هەزار و 788 کەس لە هێزە ئەمنییەکان دەتوانن دەنگ بدەن، هەروەها 23 بنکەی دەنگدان کە 96 وێستگە لە خۆدەگرێت بۆ 39 هەزار و 422 ئاوارە کراونەتەوە.
لە کاتژمێر 7ی بەیانی ئەمڕۆ 16ی کانونی یەکەمی 2023، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکردووە.

رۆژی 18ی کانونی یەکەمی 2023، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ئەنجامدەدرێت، تێیدا 15 ملیۆن و 108 هەزار و 135 دەنگدەری گشتی مافی بەشدارییان لەو هەڵبژاردنەدا هەیە، هەروەها نزیکەی هەشت هەزار ناوەند و 39 هەزار وێستگەی دەنگدان بۆ دەنگدەران ئامادەکراون.

بابەتی پێشتر

چەند زانیارییەك دەربارەی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان

بابەتی دواتر

سێ کورد لە ئاوی فەرەنسا خنکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share