ئێران کۆتاییهاتنی دانوستانەکانی لەگەڵ قەتەر و پاکستان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر ڕاگەیاند.
تەلەڤیزیۆنی ڕەسمیی ئێران ڕایگەیاند، یەکەم کۆبوونەوەی تیمی چاودێریی جێبەجێکردنی یاداشتنامەکە، بە بەشداریی وەفدەکانی ئێران، قەتەر و پاکستان لە دەوحە بەڕێوەچوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەفدە ئێرانییەکە باسی “پێشێلکردنی بەڵێنەکانی ئەمریکا”ـی کردووە و وتوویەتی، واشنتن ماددەی یەکەمی یاداشتنامەکەی پێشێلکردووە کە تایبەتە بە کۆتاییهێنان بە شەڕ لە لوبنان.
ئەم دانوستانە، وەک بەدواداچوونێک بۆ ئەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنە دێت، کە لە نێوان ئێران و ئەمریکا بە نێوەندگیریی قەتەر و پاکستان ئەنجامدرابوو، دوای ئەو پەرەسەندنە سەربازییەی کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لە ناوچەکەدا بەدیکرا.