ئێران: بڕی 25 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراو بەڕێژەی 60%ـمان هەیە

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند، بڕی 25 کیلۆگران یۆرانیۆمی پیتێنراو بەڕێژەی 60%ـیان هەیە و ئەوەش هێندەی ئەو بڕیە کە وڵاتانی خاوەن چەکی ئەتۆمی هەیانە.

بەهرۆز کەمالوندی وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی وتووە، “تائێستا بڕی 25 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراومان بەڕێژەی 60% بەرهەمهێناوە”.

ئاشکراشیکردووە، بڕی یۆرانیۆمی پیتێنراویان بەڕێژەی 20% گەیشتووتە 210 کیلۆگرام و جەختیکردووەتەوە بڕی 25 حیۆرانیۆمی پیتێنراو بەڕێژەی 60% ئەو بڕەیە کە هیچ وڵاتێک نییەتی جگە لە وڵاتانی خاوەن چەکی ئەتۆمی.

لە مانگی نیسانی ڕابردوودا ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، ئێران دەستیکردووە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی 60% لە وێستگەی ئەتۆمیی نەتەنز.

لە مانگی ئایاری ڕابردوودا ئێران ئاشکرایکرد بەڕی 6.5 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراو بەڕێژەی 60%ـیان بەرهەمهێناوە.

ئەو بڕەی وتەبێژی وزەی ئەتۆمیی ئێران ئاشکرایکردووە زۆر زیاترە لەو بڕەی هەڵسەنگاندنەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە ڕاپۆرتی مانگی تشرینی یەکەمدا ئاشکرایکرد کە بڕی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بەڕێژەی 20% دەگاتە زیاتر لە 84 کیلۆگرام و یۆرانیۆمی پیتێنراو بەڕێژەی 60% دەگاتە 10 کیلۆگرام.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئێران: رووداوەکانی ئەم بەیانییە لێکەوتەی قورسی دەبێت

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، ئەمریکا پێشێلکاریی ئەنجامداوە و هێرشەکانی ئەم بەیانییەشی، لێکەوتەی قورسیان دەبێت. عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی…
زیاتر ببینە

حکومەتی نوێی سوریا هەڵوێستی لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراقدا راگەیاند

محەمەد بەشیر سەرۆکوەزیرانی کاتی سوریا، سوپاسی ژمارەیەک وڵات دەکات بەهۆی هەڵوێستەکانیان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سوریادا. ئەمڕۆ پێنجشەممە،…
Total
0
Share