نەتەوە یەکگرتووەکان: تا 2050 جیهان چارەکێک لە ئاوی ئەمبارکراو لەدەستدەدات

توێژینەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەریانخستووە، ئەگەری هەیە تا ساڵی 2050 نزیکەی 50 هەزار بەنداوی گەورە لە سەرانسەری جیهاندا زیاتر لە چارەکێک لە توانای هەڵگرتنی ئاو لەدەستبدەن لە ئەنجامی کەڵەکەبوونی نیشتووەکان لەو بەنداوانەدا.

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2050 توانای بەنداوەکە لە شەس تریلیۆن مەتر سێجاوە بۆ 4.655 تریلیۆن مەتر سێجا کەمببێتەوە، ئەمەش پێویستی بە گرتنەبەری ڕێوشوێن هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و پاراستنی ژێرخانی ئەمبارکردن.

لە ئەنجامی نەمانی رۆیشتنی ئاوی سروشتی نیشتوو و خڵتە لە کۆگاکاندا کۆدەبێتەوە و دەبێتەهۆی زیان بە تۆرباینەکانی کارەبا، ئەمەش دەتوانێت ڕێگری بکات لە ڕۆیشتنی نیشتوو بۆ ناو ڕووبارەکانی سەر بەنداوەکانەوە، ئەمەش ناوچەکانی سەرەوەی ڕووبارەکان زیاتر رووبەڕووی لافاو و مەترسی لەسەر شوێنی نیشتەجێبوون لە خوارەوەی ڕووبارەکان دەکاتەوە.

لێکۆڵینەوەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەیری داتاکانی زیاتر لە 47 هەزار بەنداو لە 150 وڵاتدا کردووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە 16%ی توانای سەرەتایی ئەمبارکردن لە بەنداوەکاندا لەدەستچووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا رووبەڕووی زیانی 34% دەبێتەوە تا ساڵی 2050، هەروەها مەزەندە دەکرێت بەڕازیل 23% لەدەستبدات و هیندستان 26% و چین 20%.

ڤلادیمێر سماختین، بەڕێوەبەری ئینستیتیوتی کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاو و ژینگە و تەندروستی و یەکێک لە نووسەرانی توێژینەوەکە دەڵێت، دروستکردنی بەنداو لە سەرانسەری جیهاندا لە ئێستاوە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، ئێستا ساڵانە نزیکەی 50 بەنداو دروستدەکرێن، لە کاتێکدا لە ناوەڕاستی سەدەی ڕابردوودا هەزار بەنداو دروستدەکران .

بابەتی پێشتر

هۆكاری پەككەوتنی گەشتە ئاسمانییەكانی ئەمریكا ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەك لە سلێمانی روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكەخانەیەكی سەربازیی نزیك كیێڤ كۆنترۆڵكرا
پێنتاگۆن: سوپای ڕوسیا بەرەو كیێڤ دەڕوات و نیازی ڕوخاندنی حكومەتی ئۆكرانیای ‏هەیە

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا باس لە پێشڕەویی ڕوسیا بەرەو كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیا دەكات، پێیوایە مۆسكۆ نیەتی ڕوخاندنی حكومەتی ئۆكرانیای…
Total
0
Share