فڕۆکەیەک بە 50 سەرنشینەوە لە ئاسماندا دیارنەما

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە ئاسمانی روسـ.ـیا دیارنەما و تیمەکانی فریاکەوتنیش پارچەیەکی فڕۆکەکەیان دۆزیەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکس بڵاویکردەوە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە جۆری (AN-24)، لە ئاسماندا و لە رۆژهەڵاتی روسیا پەیوەندی پچڕاوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، فڕۆکەکە فڕۆکەیەکی سۆڤیەتی کۆنە، بۆ گەشتی ناوخۆیی و بەشێک لە وڵاتانی ئاسیا بەکارهاتووە، 50 سەرنشینی هەڵگرتووە و دوای چەند کاتژمێک لە گەڕان توانرا پارچەیەکی بدۆزرێتەوە.

ئاشکراشیکرد، پێشبینیدەکرێت هیچ کام لە سەرنشینانی فڕۆکەکە رزگاریان نەبووبێت و گیانیان لەدەستدابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆكرانیا ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ فڕۆكه‌یه‌كی له‌ ئه‌فغانستان ڕفێندرابێت

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئۆكرانیا ئه‌و هه‌واڵه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ باس له‌ ڕفاندنى فڕۆكه‌یه‌كی ئۆكرانی له‌ ئه‌فغانستان ده‌كات، ڕوونكردنەوە لەبارەی لێدوانی…
Total
0
Share