وەزیری خوێندنی باڵا: بەهیواین لیژنەکە دادپەروەرانە ڕاستییەکان لەبارەی دۆسیەکەی عەبدوللەتیف ئەحمەد ئاشکرابکات

وەزیری خوێندنی باڵا ڕایدەگەیەنێت، متمانەی تەواومان بە کارەکانی لیژنەکەی زانکۆی سلێمانی هەیە کە لەسەر عەبدوللەتیف ئەحمەد پێکهێنراوە و بەهیواین دادپەروەرانە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ خەڵکی ئاشکرابکەن.

د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ئاشکرایکرد، لیژنەیەک لەبارەی دۆسیەکەی عەبدوللەتیف ئەحمەد دەستی بە کارەکانی کردووە، متمانەی تەواومان بە دادپەروەریی کارەکانی ئەو لیژنەیەی زانکۆی سلێمانی هەیە و بە زووترین کات دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرادەکرێن.

باسی لەوەشکرد، بەهیواین دادپەروەری لەم دۆسیەدا بە شێوەیەک جێبەجێبکرێت، کە ڕاستییەکان بۆ خەڵک ئاشکرابکرێن و شکۆی زانکۆ، مامۆستا و خوێندکاران پارێزراو بێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە بە كەمكردنەوەی نهێنی گەرمكەرەوە بۆ خوێندنگەكان دابیندەكات

وەزارەتی پەروەردە لەڕێگەی كەمكردنەوەی نهێنییەوە گەرمكەرەوە “سۆپا” بۆ خوێندنگەكان دابیندەكات، لەوبارەیەوە كۆمپانیاكان بانگهێشت دەكات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری بكات…
Total
0
Share