لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك برینداربوو

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی كەلار – ناحیەی ڕزگاری كەسێك برینداربوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەسەر ڕێگەی كەلار -ناحیەی ڕزگاری ئۆتۆمبێلێكی جۆری هۆندا سۆناتا كە بە ئاراستەی قەزای كەلار هاتووە بەرامبەر بەنزینخانەی هاوچەرخ كۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە ستوونێكی ڕووناككەرەوەی شەقامەكەدا جگە لە زیانی ماددیی شۆفێرەكەشی برینداربوو،

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، تیمی هاتوچۆی ناحیەی ڕزگاری گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان: پێنجشەممەی داهاتوو تیروپشک بۆ یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان دەکرێت

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو تیروپشک بۆ یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان دەکرێت و گرێبەست بۆ خاوەنەکانیان…
زیاتر ببینە

سەرۆکی شارەوانیی کەرکوک: بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک هەمیشە لە ڕوانگەی خەمخۆرییەوە بەتەنگ ڕووداوەکەوە چووە

سەرۆکی شارەوانیی کەرکوک پەیامێکی هاوخەمیی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی کرد، هەروەها ستایشی هەوڵ و خەمخۆرییەکانی بافڵ…
Total
0
Share