وەزارەتی پەروەردە بە كەمكردنەوەی نهێنی گەرمكەرەوە بۆ خوێندنگەكان دابیندەكات

وەزارەتی پەروەردە لەڕێگەی كەمكردنەوەی نهێنییەوە گەرمكەرەوە “سۆپا” بۆ خوێندنگەكان دابیندەكات، لەوبارەیەوە كۆمپانیاكان بانگهێشت دەكات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری بكات لە دیوانی وەزارەتی پەروەردە.

لە نووسراوێكدا كە بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەت واژوویكردووە، وەزارەتی پەروەردە بانگهێشتی کۆمپانیاکانی کردووە، بۆ جاری دووەم ئاگاداریی سەرجەم کۆمپانیاکانی كردووەتەوە كە وەزارەتی پەروەردە پێویستی بە دابینکردنی گەرمكەرەوە هەیە “سۆپا” بۆ قوتابخانەکانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی کەمکردنەوەی گشتیی نهێنی.

وەزارەتی پەروەردە داوایكردووە، هەر کۆمپانیایەک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری لە دیوانی وەزارەت بکات بەمەبەستی کڕینی تەندەر، کە لە دوێنێ چوارشەممەوە دەستیپێكردووە و تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە 31/10/2021 تەندەر دەفرۆشێت، دوا کاتیش بۆ گەڕاندنەوەی تەندەر كاتژمێر 100:00ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 2/11/2021 دەبێت، هەمان ڕۆژ و کاتیش تەندەر دەکرێتەوە.

نرخی هەر تەندەرێکیش 100 هەزار دینارە و ناگەڕێندرێتەوە.

وەزارەتی پەروەردە چوار مەرجیشی دیاریكردووە بۆ بەشداریكردن، کە ئەمانەن:

  1. کرێی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو لایەنەی کەمکردنەوەکەی بۆ دەردەچێت.
  2. بارمتەی سەرەتایی بە بڕی 3٪ی گوژمەی پێشکەشکراو بە چەکێکی پەسندکراو، یان گەرەنتینامە بۆ ماوەی 90 ڕۆژ وەکو بارمتەی سەرەتایی، کە پێویستە لەکاتی گەڕانەوەی تەندەر، هاوپێچ بکرێت، بەپێچەوانەوە تەندەر پشتگوێدەخرێت.
  3. ماوەی تەندەرەکان 60 ڕۆژە و لە ڕۆژی کردنەوەی تەندەر دەستپێدەکات.
  4. پێویستە کۆمپانیای بەشداربوو ئەستۆپاکیی نوێی باجی دەرامەت بۆ ساڵی 2021 پێشکەش بکات لە کاتی گەڕانەوەی تەندەر، بەپێچەوانەوە ئەو تەندەرە پشتگوێدەخرێت.
بابەتی پێشتر

ڕۆناڵدۆ لە تۆماركردنی ڕیكۆرد بەردەوامە

بابەتی دواتر

دژی گرانبوونی بەنزین شۆفێران ڕێگای كەلار - سلێمانییان داخست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share