لە رەمەزاندا شەربەت چۆن بخۆینەوە بۆ ئەوەی کەمترین زیانی هەبێت؟

پزیشکێکی بواری خۆراک رایدەگەیەنێت، هەمیشە باشترین جۆری خواردنەوە ئاوە و باشترە لە شەربەتە ناسروشتییەکان بەدووربین.

د. سەلمان جاف، پزیشکی دەرمانساز و پسپۆڕی بواری خۆراک، ئاشکرایکرد، “نەک لە رەمەزاندا، بەڵکو لە هەموو کاتێکدا باشترین خواردنەوە ئاوە، لە دوای ئاو کۆمەڵێک خواردنەوە هەن کە وەک ئاو نین، بەڵام سوودیان هەیە، وەک دۆ و ماستاو، بەڵام تاوەکو ئاو هەبێت، باشترە بیر لە هیچ خواردنەوەیەکی دیکە نەکرێتەوە”.

وتیشی، “شەربەت دوو جۆرە، جۆرێکیان پێیدەوترێت شەربەتی ناسروشتی، کە لە بازاڕدا هەن و بەشێوازی تۆزن یان خەستن و لە دەبەدا ئامادەدەکرێن، ئەمانە بڕێکی زۆر کەمیان پەیوەندیدارن بەو تام و میوەیەی کە لەسەری نووسراوە، زۆربەی زۆریان تامی دەستکردن، پڕن لە ماددەی پارێزەر، ئەمەش زیانی گەورە بە تەندروستی دەگەیەنێت، هەروەها پڕن لە شەکر، دەبێت لێیان بەدووربین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “جۆرێکی دیکەی شەربەتمان هەیە، کە گوشراوی سروشتیی میوەکانن، ئەمانە باشن، چونکە لە سەرچاوە سروشتییەکەوە وەرگیراون، بەڵام لەبەرئەوەی شەربەتە سروشتییەکانیش رێژەی شەکریان زۆرە، باشترە میوەکە بەسەر شەربەتەکەدا هەڵبژێرین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: میدیاكانی یه‌كێتی پابه‌ندی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن بوون

لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، ئێمە هه‌میشه‌ ده‌مانوت جیاكاریی له‌نێوان ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ” ناوچه‌ی…
Total
0
Share