کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ڕاگەیەندارێک سەبارەت بە هەواڵی دەستگیرکردنی سۆران عومەر و کوڕەکەی بڵاودەکاتەوە.
کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو هەندێک پێگە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویانکردەوە کە سۆران عومەر، سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری کوردستان و کوڕەکەی دەستگیرکراون، سەرجەم ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە و بێ بنەمان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سۆران عومەر 21ـی کانوونی یەکەمـی ساڵی 2025 کۆتا گەشتی بۆ ئـ.ـێران لە ڕێگەی دەروازەی باشماخەوە ئەنجامداوە.
جەختیشدەکاتەوە، هەر کەس و لایەنێک هەواڵی ناڕاست لەوبارەیەوە بڵاوبکاتەوە، لەلایەن یاریدەدەرێتیی ئاسایشی باشماخ و کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخەوە داوای یاسایی لەسەر تۆماردەکرێت.