بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە کاتی دەستپێکردنی گەشتی عومرە ڕادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەمڕۆوە ڕێکەوتی 1ـی 6ـی 2026، ئەو کۆمپانیانەی کە مۆڵەتی ڕەسمییان وەرگرتووە و لە وەرزی عومرەی 2025 گرێبەستیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەدا کردووە، ئەوا ماوەکە درێژدەکرێتەوە و دەتوانن بەپێی ڕێنماییەکان گەشتەکانیان ڕێکبخەن تاوەکو ڕێنمایی نوێ دەردەچێت و ڕێکارەکان ڕێکدەخرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و زووتر دەستپێکردنی وەرزی عومرە و چوونی عومرەکاران، ئەو بڕیارە دەرچووە، تا ئەو کاتەی گۆڕانکاری لە ڕێکارەکان و ڕێنماییەکاندا دەکرێت، کۆمپانیاکانی مۆڵەتپێدراو، ئەوانەی گرێبەستیان کردووە، دەتوانن درێژە بە کارەکانیان بدەن.