ڕزگار حاجی حەمە: هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە عێراق ئاسان نییە

ڕزگار حاجی حەمە، بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردنی ی. ن. ك، بە دووری دەزانێت ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبوەشێندرێتەوە و پێشبینیدەكات لایەنەكان دەستبكەنەوە بە گفتوگۆ و دەڵێت، “سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەستپێشخەریی گفتوگۆی بۆ لایەنە عێراقییەكان كردووە، گفتوگۆ دەستپێدەكاتەوە و پێشبینیدەكەم ڕێكبكەون”.

یەكێك لە ئەگەرەكان كە بۆ قۆناغی داهاتووی نزیكی پرۆسەی سیاسیی عێراق باسدەكرێت، ئەنجامدانی هەڵبژاردنە، بەو پێیەی لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ پێكنایەن و یەكێك لە سەرەكیترینیان كە ڕەوتی سەدرە، داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات، بەڵام بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕوودانی ئەو ئەگەرە بە دوور دەبینێت.

ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، بڕیاری دا بە دواخستنی دۆسیەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران. ڕەوتی سەدر داوایكردبوو كۆبوونەوەیەك بۆ ئەو مەبەستە سازبدرێت، بەڵام دادگاكە ئەنجامدانی كۆبوونەوەكەی دواخست بەبێ ئەوەی وادەكەی دیاریبكات.

ڕزگار حاجی حەمە، بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی ئێستا بە دووری زانی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبوەشێندرێتەوە و ڕایگەیاند، لەم دۆخەدا دووبارە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە عێراق كارێكی ئاسان نییە.

بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشبینیكرد لایەنەكان ڕێكبكەون و دەستپێكردنی گفتوگۆی نێوانیانی وەك سەرەتای ئەو پرۆسەیە ناوبرد و وتی، گفتوگۆی نیشتمانی لە نێوان لایەنەكاندا بەردەوامدەبێت و “پێشبینیدەكەم ڕێككەوتن بێتەئاراوە”.

ڕزگار حاجی حەمە لە گفتوگۆكەیدا لەگەڵ ئێستا وتی، “سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دەستپێشخەریی گفتوگۆی بۆ لایەنە عێراقییەكان كردووە و دوای ئەو ئاڵۆزییانەی دوو ڕۆژی ڕابردووی عێراق، گفتوگۆ دەستپێدەكاتەوە”.

بابەتی پێشتر

پاپا فڕانسیس: نوێژ و دوعای خێر بۆ گەلی عێراق دەكەین

بابەتی دواتر

وەزیری سەدر ڕەتیدەكاتەوە لەگەڵ چێوەی هەماهەنگیدا كۆببێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر لەبارەی گیانلەدەستدانی ژنێک لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، ئەو ژنەی لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون گیانیلەدەستدا بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەهۆی درەنگ گەیشتنییەوە بووە بە…
Total
0
Share